تا سه‌رده‌مێكى نزيك ئه‌و بۆ چوونه
باوبوو كه ڕه‌گه‌زى له دايكبوو كۆرپه‌له خانه‌كانى دايك يان لانيكه‌م
خانه‌كانى دايك و باوكه‌كه دياريده‌كه‌ن, به‌لآم قورئان زانيارى جياواز
له‌م بۆ چوونه‌ى داوينه‌تێ ده‌رباره‌ى ئىم بابه‌ته, به شێوه‌يه‌ك كه نێر
و مێيه‌تى له سپێرمه‌وه كه گه‌شه ده‌كات به‌ديدێت:
(وَأَنَّهُ
خَلَقَ الزَّوْجَيْنِ الذَّكَرَ وَالْأُنثَىٰ ﴿٤٥﴾ مِن نُّطْفَةٍ إِذَا
تُمْنَ)النجم/٤٥-٤٦ واته هه‌ر ئه‌و زاته‌يه كه جووت و دوانه, نێر و
مێى به‌ديهێناوه, له نوتفه‌يه‌ك و گه‌شه بكات.
په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى
زانستى كۆرپه‌له‌زانى و بايۆلۆژى ورديى و ڕاستى ئه‌و زانيارييانه‌يان
سه‌لماندوه كه قورئانى پيرۆز باسيكردوون.... ئێستا زانراوه سپێرمى پياو
ڕه‌گه‌زى كۆرپه‌له دياريده‌كات و ئافره‌ت له‌م كاره‌دا ڕۆڵى نييه.
كرۆمۆسۆمه‌كان بنچينه‌ى سه‌ره‌كين له دياريكردنى ڕه‌گه‌زدا, دوان له
(46)كرۆمۆسۆمه‌كه به كرۆمۆسۆمى ڕه‌گه‌ز ناوده‌برێن, كه به‌رپرسن له
دياريكردنى قه‌واره‌ى مرۆڤ.. ئه‌و كرۆمۆسۆمانه‌ش (x y) كه نێره‌دا (x x)
له مێيه‌دا له كاتێكدا كه شێوه‌ى كرۆمۆسۆمه‌كان وه‌ك ئه‌و پيتانه
وه‌هان. كرۆمۆسۆمى (y) كۆدى بۆهێلى په‌يوه‌ست به نێريه‌تى هه‌ڵگرتووه‌و
كڕۆمۆسۆمى (x) كۆدى بۆ هێڵى په‌يوه‌ست به مێيه‌تى.
دروستبوونى مرۆڤ به
جيابوونه‌وه‌ى ئه‌م كرۆمۆسۆمانه ده‌ستپێده‌كات كه له نێره و مێه‌دا
به‌شێوه‌ى دوانه هه‌ن سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى توخمه خانه‌ى مێيه كه
له‌كاتى هێلكه‌داناندا دابه‌ش ده‌بێت واته له دواى ده‌رچوونى هێلكۆكه‌كه
له هێلكه‌دان كرۆمۆسۆمى (x)ى هه‌ڵگرتووه. له‌لايه‌كى تره‌وه توخمه
خانه‌ى پياو دوو جۆرى جياوازى نوتفه به‌رهه‌م ده‌هێنێت, يه‌كێكيان
كرۆمۆسۆمى (x)ى تێدايه, دووه‌ميشيان كرۆمۆسۆمى (y). ئه‌گه‌ر كرۆمۆسۆمى
(x)ى مێ له‌گه‌ڵ نوتفه‌يه‌ك يه‌كيگرت كه كرۆمۆسۆمى (x)ى تێدايه, ئه‌وا
كۆرپه‌له له‌دايكبوووه‌كه مێيه ده‌بێت خۆ ئه‌گه‌ر نوتفه‌كه كرۆمۆسۆمى y
ى تێدابوو ئه‌وا كۆرپه‌كه نێر ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش واته ڕه‌گه‌زى
كۆرپه‌كه كرۆمۆسۆمه‌كانى نێر له‌گه‌ڵ هێلكۆكه‌ى ئافره‌ت يه‌كده‌گرێت
دياريده‌كات... جێى باسه هيچكام له‌م زانياريانه نه‌زانرابوون تا ئه‌وه‌ى
كه زانستى كۆرپه‌له‌زانى له سه‌ده‌ى بيسته‌مدا دۆزييه‌وه... زۆرێك له
شارستانييه‌كان بڕوايان وابووه كه ڕه‌گه‌زى له دايكبوو له‌شى مێ
دياريده‌كات, هه‌ر بۆيه ئافره‌ت لۆمه‌كراوه ئه‌گه‌ر منداڵى مێيه‌ى بووبێت
ئه‌وه له كاتێكدا كه قورئانى پيرۆز كۆمه‌ڵه زانياريه‌كى ئاشكرا
كردووه كه ئه‌م پوچه‌وته‌يه به درۆ ده‌خاته‌وه پێش (13 سه ده) به‌ر له
دۆزينه‌وه‌ى بۆ هێله‌كانى مرۆڤ, قورئان ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه
ڕه‌چه‌ڵه‌كى ڕِه‌گه‌زى كۆرپه‌له ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئافره‌ت به‌ڵكو
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پياو.






















